کوردستانی

چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووە بە نزیکەی چوار ملیۆن 500 هەزار هاوڵاتیی، کە دەکاتە نزیکەی لە 70%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند "سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت و ئامادەکارییەکانیش بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی راپەڕین  دەستییان پێکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مانگی رابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لە رێگەی پڕۆژەی رووناکییەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "نزیکەی سێ هەزار و 700 موەلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ی کۆی گشتیی مۆلیدەکانی کوردستان، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە حەوت هەزار موەلیدە بکوژێنێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan