کوردستانی

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمشەو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە و تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

کۆبوونەوەکە بە بەشداریی شاندی ئیمراڵی ( پەروین بوڵدان و مەدحەت سنجار) و (ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی میت و ئەفکان ئاڵا، جێگری سەرۆکی ئاکەپە) بەڕێوەچوو.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند "بەقۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕن و هەمووان ئاگاداری ئەم دۆخەن، هەر بۆیەش ئەم کۆبوونەوەیە گرنگ بوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغەکانی ئێستای پرۆسەکە، ئەو ئاستەنگییانەی کە رووبەڕووی دەبنەوە، هەنگاوە پێویستەکان کە دەبێت بنرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan