کوردستانی

یارییە مەترسیدارەکە قەدەغە کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یارییە مەترسیدارەکە قەدەغە کرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاشکرایکرد لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی زیانی یاریە ئەلکترۆنییەکان بەتایبەت بۆ منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ  بڕیاریانداوە بە راگرتنی یارییەکە لە هەرێمی کوردستان.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند "بریانداوە بە زیادکردنی یاری (رۆبلۆکس) بۆ لیستی ئەو بەرنامە و ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنانە کە پێشووتر بە بڕیاری وەزارەت فلتەرکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە نووسراوی فەرمی سەرجەم ئەو کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوانەی بواری گەیاندن لە هەرێمی کوردستان  ئاگادار کراونەتەوە کە ئەم یارییە ئەلکترۆنییە قەدەغە و سانسۆر بکەن لە پاکێجی خێزانیدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan