کوردستانی
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد شەپۆلێکی دابارینی زۆر باش روودەکاتەوە هەرێمی کوردستان، دوای باڵادەست بوونی کەشێکی وشک بۆ ماوەیەک.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەکەن لەکۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای ساڵی نوێ شەپۆلێکی سەرتاسەری و دابارینی زۆر باش تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور و هاتنی شێیەکی باشی زەریای ئەتڵەسی بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و دابەزینی هەردوو فەیسی AO و NAOی جەمسەری باکوور و باکووری ئەتڵەسی لە پۆزەتیڤەوە بۆ نێگەتیڤ لە کۆتایی مانگ شەپۆلێکی نوێ بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە".
ب ح

بیروڕا