عیراقی

سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌وڵه‌تى یاسا:هه‌رچى زووه‌ ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌وڵه‌تى یاسا:هه‌رچى زووه‌ ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌ركرده‌یه‌كى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق پێشێلكردنى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژیی هه‌ردوو وڵاته‌.

حەیدەر ئەللامی، سه‌ركرده‌ى هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رايگه‌یاند "بوونی سەربازانی ئەمه‌ریکا لە عیراق پێشێلکردنی رێککەوتننامەی ستراتیژی واژۆکراوی نێوان بەغدا و واشنتۆنە".

باسى له‌وه‌شكرد "هێرشە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق هەڕەشەیە بۆ سەر ڕەوتی سیاسی لە وڵات و پاڵپشتییە بۆ ئیسرائیل لە دژی فەلەستین".

پێشتریش چه‌ندينجار، محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باسى له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan