کوردستانی

رێکخراوی یونسکۆ گوندێکی کوردستان بە دنیا دەناسێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخراوی یونسکۆ گوندێکی کوردستان بە دنیا دەناسێنێت


مەودا میدیا-

رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەوڵی بە جیهانناساندنی گوندی"هەجیج"ە لە پارێزگای کرماشان، وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2027.

ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێران بڵاویکردەوە "گوندی هەجیج دەکەوێتە شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شارەدێی پاوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی شاهۆ و لەسەر کەناری رووباری سیروان لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان".

 ئەم گوندە بە تەلارسازیی پلیکانیی ناوازەی بەناوبانگە، کە تێیدا سەقفی هەر ماڵێک دەبێتە حەوشەی ماڵەکەی سەرووی خۆی، هەر بۆیەش بە "ماسولەی بەردینی رۆژئاوای ئێران" ناوزەد کراوە".

گوندی هەجیج بە کولتوور و زمانی کوردیی هەورامی و سروشتە دەستلێنەدراوەکەی و کانیاوە سازگارەکانی ناسراوە، بوونی چەندان شوێنەواری ئایینی و مێژوویی، وایکردووە ببێتە یەکێک لە دیارترین مەبەستە گەشتیارییەکان لەڕۆژئاوای ئێران.

ع
Qaiwan
Qaiwan