تەندروستی

بۆ له‌مه‌ودوا به‌ شیرینى رۆژووه‌كه‌ت مه‌شكێنه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ له‌مه‌ودوا به‌ شیرینى رۆژووه‌كه‌ت مه‌شكێنه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌شێكى زۆر له‌ مۆسڵمانان له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا له‌ كاتى به‌ربانگكردنه‌وه‌ رۆژووه‌كه‌یان به‌ شیرینى ده‌شكێنن، ئه‌وه‌ش چه‌ند زیانێكى ته‌ندروستیی به‌دواوه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ماڵپەڕی India.com زیانەکانی رۆژوو شکاندن بە شیرینی لە پێنج خاڵدا ده‌خاته‌ڕوو:

1- خواردنی شیرینی بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

2- لەش لە کاتی خواردنی شیرینی بە سکی بەتاڵ بێهێز دەبێت، چونکە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن کە لە دوای خواردنی روودەدات، دابەزینی ئاستی گلوکۆز لە جەستەدا بەدوای خۆیدا ده‌هێنێت.

3- ئارەزووی زیاتر خواردنی شیرینی لە کاتی رۆژوو شکاندن زیاد دەکات، چونکە شەکر هاندەری مێشک دەبێت بۆ دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

4- شیرینی رەمەزان ئەو ماددە خۆراکییانەی تێدا نییە کە جەستە پێویستی پێیەتی دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر لە خۆ بە دوورگرتن لە خواردن.

5- دوای خواردنی شیرینی بە گەدەی بەتاڵ، حاڵەتی برسێتی لە رادەبەدەر دێت و لەگەڵ خواردنی خۆراکی زیاتر کێش زیاد دەکات و قەڵەوی روودەدات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب