عیراقی
"ئێران پلانى نوێى بۆ میلیشیاكانى عیراق ههیه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆژنامهیهكى ئیسرائیل باس له پیلان و كارێكى ئێران دهكات بۆ پڕچهككردنى گروپه چهكدارهكانى عیراق و دهڵێت، ئێران دهیهوێت له عیراق خۆى بههێزبكاتهوه.
رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی له راپۆرتێكدا باس لهوه دهكات "ئێران به ستراتیجیەتێكی نوێ كار بۆ كۆنترۆڵكردنی عیراق دهكات بێ شەڕ، ستراتیجیەتەكە بە ناوی "رێگەی دووسەرە"، بە مەبەستی هەوڵدان بۆ فرەوانكردنی كۆنترۆڵی ئێران بۆ عیراق".
باس لهوهشكراوه "سوپای پاسدارانی ئێران كەناڵی پێوەندیی نافەرمی لەگەڵ ژمارەیەك میلیشیای شیعە لە عیراق كردووەتەوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند سیناریۆیەك، لەوانە گۆڕانی ژمارەیەك لە گروپە شیعەكان لە چالاكیی موقاوەمەت بۆ بەشداریی تەواو سیاسی، سوپای پاسداران دەیەوێ ئەو پرۆسە بە رابەرایەتیی دەموچاوی نوێ بێت كە لە لایەن عیراقییەكان قبووڵكراو بن".
ههروهها "ئامانجی ئێران لەو ستراتیجیەتە جێگیركردنی دەسەڵات و هەژمونێكی بەردەوام كەمتر تێچوو و نادیارترە لەناو دامەزراوەكانی عیراق و شاردنەوەی خۆی وەك دەوڵەتێكی دەرەكی دەست لە كارەكانی عیراق وەربدات".
ع
بیروڕا


