عیراقی
دادگای فیدراڵی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/5، دادگای باڵای فیدراڵی پشتڕاستیکردەوە کە هەموو ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دادگاکەوە دەردەچێت، بڕیاری کۆتایی و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان.
دادگای فیدراڵی رایگەیاند "بەپێی بڕگەکانی ماددەی (94)ی دەستووری کۆماری عیراق بۆ ساڵی 2005، دیاریکردووە، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی یەکجارەکین و پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دەستوور بەڵگەنامەی گەلە و بەهێزی بڕیارەکانی دادگا دەستوورییەکان لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامەیە، کە هەموو کەسێک پابەند دەکات سەرپێچی نەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو ماددەیەی دەستوور، سەرجەم بڕیارەکانی لە تانەلێدان پاراستووە و هەموو لایەک پابەندکراون بە جێبەجێکردنی و پێشێلی نەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە،ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاندبوو کە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی یاساکانی (باری کەسێتیی، لێبووردنی گشتیی، گەڕاندنەوەی زەوی و زارە داگیرکراوەکان بۆ خاوەنەکانیان) پێچەوانەی دەقی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدراڵییە".
ب ح

بیروڕا