عیراقی

مەحمود مەشهەدانی لە توركیایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود مەشهەدانی لە توركیایە
مەودا میدیا-

ئێوارەی دوێنێ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی توركیا، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببیێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە "مەحمود مەشهەدانی، بە سەردانێكی فەرمی لە ئەنکەرەیە و بڕیارە چەند دیدارێك لەگەڵ بەرپرسانی توركیا ئەنجام بدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەشهەدانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا دۆسێیەكانی پەیوەست بە پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكات".

سەردانەکەی مەشهەدانی لەكاتێكدایە، رۆژانە توركیا بۆردومانی خاكی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكات و چەندین هاوڵاتیی بوونەتە قوربانی بۆردومانەکان.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan