عیراقی

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عیراق هۆشداریی دەداتە دەستەی راگەیاندن و و وەزارەتی پەیوەندییەکان، دووپاتیدەکاتەوە بە وردی چاودێری هەر مامەڵەکردنێک لەگەڵ کۆمپانیاکان دەكەن بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی و خزمەتگوزارییەكانیان، وەهەروەها سزاکان تەنها تایبەت نابێت بە كۆڕەک، بەڵكو ئاسیاسێڵ و زەینیش دەگرێتەوە.

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەدواداچوونی ورد دەكەن بۆ رێکارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن سەبارەت بە دۆسییەی کۆمپانیاکانی مۆبایل و دواکەوتنیان لە پێدانی باجەکان بە حکومەت بە تایبەت کۆمپانیای کۆرەک تلیکۆم کە زیاتر لە ملیارێک و سێ سەد ملیۆن دۆلار قەرزارە و تاوەکو ئێستا ئامادە نییە قەرزەی بگەڕێنێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالێتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی بەشداربووانیانی دەکەن بە وردی چاودێری کاری تەواوی کۆمپانیاکانی موبایل دەکەن 
سزاکانیش تەنها تایبەت نابێت بە کۆڕەک، بەڵکو ئاسیاسێڵ و زەین عیراقیش دەگرێتەوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "پێویستە وەزارەتی پەیوەندییەکان رێکارە یاساییەکان بەرانبەر کۆمپانیاکان بگرێتەبەر و رێگە بە هیچ لایەنێک نەدات مافەکانی دەوڵەت و هاوڵاتییان پێشێل بکات".

لە بەرانبەردا سیروان بارزانی؛ خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند "راگرتنی ئینتەرنێتی کۆڕەک هیچ پەیوەندییەکی بەقەرزەکانەوە نییە، بەڵکو بڕیارێکی سیاسییە و کۆمپانیاکەیان باجی کوردبوون دەدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan