عیراقی
سوریا پێویستی بە كەسی ژیر و میانڕەو هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لەبارەی ئاڵۆزییەکان لە کەناراوەکانی سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێکی بڵاوكردەوەو داوای بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا دەكات.
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "بەدیهێنانی یەكڕیزیی و ئاسایشی سوریا پێویستی بە كەسی ژیر و میانڕەو هەیە، كە دوور بێت لە بیری تائیفی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا پشتیوانی لە سەقامگیریی سوریا و ئاشتبوونەوە ویەکڕیزی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە دەکات".
ب ح

بیروڕا