گێتی

ئەردۆغان بێدەنگی شکاند و قسەی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان بێدەنگی شکاند و قسەی کرد


مەودا میدیا-

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی دواین ئاڵۆزی و پێشهاتەکانی دۆخی تورکیاوە رایگەیاند، جەهەپە دەیەوێت وڵات بەرەو دۆخێکى خراپ ببات.

باسی لەوەشکرد "ئۆپۆزسیۆن بەرپرسە لە زیانە دارایی و مادییەکانی خۆپیشاندان، خۆپیشاندەران 150 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیان بریندار کردووە.

وتیشی "بەهۆی زیانی خۆپیشاندانەکانەوە لێپرسینەوە لە ئۆپۆزسیۆن دەکرێت".

ماوەی پێنج رۆژە بەهۆی گرتنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، دۆخی تورکیا شێواوەو بەسەدان هەزار کەس رژاونەتە سەرشەقام.

ع
Qaiwan
Qaiwan