عیراقی
پێدانی فیزا بە هاوڵاتییانی عیراق راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وڵاتی سعودیە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، پێدانی ڤیزای عومرەی بۆ عیراق و 14 وڵاتی تر راگرت، تاوەکو تەواو بوونی پرۆسەی حەج ڤیزا بە کەس نادرێت.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە ڕۆژی 3/30وە ئەو یوزەرەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دراوە بە کۆمپانیاکانی بواری حەج و عومرە بۆ داواکاریی ڤیزا بەشێوەی ئەلیکترۆنی راگیراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داواکاریی ڤیزای هیچ کەسێک بۆ ئەنجامدانی عەمرە نەگەڕاوەتەوە، سعودیە رێگری دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی ساڵی رابردوو دەکات کە هەزاران کەس بە فیزای گەشتیاریی و عەمرە بەشێوەی نایاسایی لە فەریزەی حەج بشداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو "سعودیە بڕیاریداوە رێگە نادات کەس بە ڤیزای یەک ساڵە یان گەشتیاری پرۆسەی حەج ئەنجامبدات، بۆ ئەمساڵ پرۆسەی حەج لە نێوان 10 بۆ 15ی مانگی پێنج دەستپێدەکات، تا ناوەڕاستی مانگی شەش بەردەوام دەبێت".
ب ح

بیروڕا