گێتی

دۆناڵد ترەمپ گومرگی سەپاند و ئاڵتوونی گرانتر کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆناڵد ترەمپ گومرگی سەپاند و  ئاڵتوونی گرانتر کرد
 

مەودا میدیا-

 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لیستى نوێى سەپاندنى باجی بەسەر وڵاتانى جیهاندا سەپاند و عیراقیش دەگرێتەوەو هەندێک وڵات زیاترە لە 90%ی باجی سەپاندووە.

 عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بەڕێژەی 39٪ پێناسی گومرگی بەسەر کاڵاکانی دا دەسەپێندرێت.

ئەم سزایانەی ترەمپ دەبێتە هۆی گرانبوونی کەلوپەل و مەوادەکان لە جیهانداو لە هەفتەکانی رابردووش گومرگی بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردە بۆ وڵاتەکەی زیاتر کرد و بەهۆیەوە نرخی ئۆتۆمبێلی بەرزکردەوە.

بەرای شارەزایانی ئابووریش، سەپاندنی باجی زیاتر هۆکاری سەرەکییە بۆ گرانبوونی نرخی ئاڵتوون

بیلال رەئوف، شارەزای ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی سەپاندنی باجی زیاتر لە لایەن ئیدارەی ترەمپ، نرخی ئاڵتوون زیاتر بەرزدەبێتەوە، چونکە ئەو دوانە پێچەوانەن، چەند گومرگ زیاتر بێ، ئاڵتوون زیاتر گران دەبێت، بە پێچەوانەشەوە گومرگ کەمبێت ئاڵتوون هەرزان دەبێت".

ع 
Qaiwan
Qaiwan