گێتی

تورکیا: نامانەوێت لە سوریا رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا: نامانەوێت لە سوریا رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/4/4، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسێل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کردەوەکانی ئیسرائیل لە سوریا ناسەقامگیری دروست دەکات".

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "ئەنکەرە نایەوێت هیچ رووبەڕووبونەوەیەک لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر خاکی سوریا رووبدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەحمەد شەرع و ئیدارەکەی هاوپەیمانێکی نزیکی تورکیان هەربۆیە داوا دەکەن ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سوریا رابگرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan