گێتی

عەباس عێراقچی: دانووستانەکان بەردەوام دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەباس عێراقچی: دانووستانەکان بەردەوام دەبن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/12، هەردوو وەفدی دانووستانکاری ئێران و ئەمەریکا بە نێوەندگیری عومان و لە مەسقەتی پایتەختی ئەوڵاتە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کۆبوونەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "خولی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاكان کۆتایی هاتووە و كۆبوونەوەكەش لە کەشێکی بنیاتنەردا بەڕێوەچووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆی ئەمڕۆدا هەردولا رێککەوتوون هەفتەی داهاتوو دانووستان و گفتوگۆكان بەردەوام بن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan