گێتی

ترەمپ پیلانەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ پیلانەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە

مەودا میدیا- 

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هێرشێکی سەربازیی ئیسرائیلی هەڵوەشاندووەتەوە کە پیلانی بۆ دانرابوو لە مانگی ئایاری داهاتوودا بكرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

رۆژنامەکە لە چەند سەرچاوەیەکی ئیدارەی ترەمپ بڵاویکردەوە "ترەمپ پیلانەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، لەبری ئەوە پێی باشتربووە دەرگای دانوستان لەگەڵ تاران بکاتەوە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی كۆتوبەند بکات".

باس لەوەشکراوە "ئیسرائیل پێشتر پیلانی داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە هاوکاری واشنتۆن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، بە ئامانجی پەكخستنی توانای تاران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لانیکەم بۆ ماوەی ساڵێک".

هه‌روه‌ها "جێبەجێکردنی ئەو پلانە پێویستی بە پشتیوانی راستەوخۆی ئەمه‌ریکا هەبووە، هەم بۆ رێگریکردن لە هەر وەڵامدانەوەیەکی ئەگەری ئێران و هەم بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هێرشە ئاسمانییەکان".

بەڵام به‌ بڕیاری ترەمپ، پیلانەکانی ئیسرائیلی پوچەڵکردوەته‌وه‌، بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەکە، ئیدارەی ترەمپ گەیشتووەتە کۆدەنگییەک لە بەرژەوەندیی رێڕەوی دیپلۆماسی، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران و رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان".

رۆژنامەکە ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ "لە کۆبونەوەیەکدا کە هەفتەی رابردوو لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، لەکاتی سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن، ترەمپ راستەوخۆ میوانەکەی ئاگادارکردەوە کە ئەمه‌ریکا پشتیوانی لە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکە ناکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan