عیراقی
ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/23، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژکردەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی کۆمسیاران بە کۆی دەنگ ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ جێبەجێکردنی بڕیاری نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات و کارگێڕی هەڵبژاردنەکانیش رێکاری پێویست لە ناوەند و بنکەکانی کۆمیسۆن دەگرنەبەر".
ب ح

بیروڕا