گێتی
جارێكى تر ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، له درێژه‌ى سزاكانى بۆ سه‌ر ئێران، سزاى به‌سه‌ر 12 كه‌س و رێكخراوى ئێران سه‌پاند.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند "نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا، شەش رێکخراو و شەش کەسی کە بنکەکانیان لە ئێران و چینە بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە تۆڕێکدا کە کەرەستەی پێویست بۆ مووشەکی بالیستیک بۆ ئێران دابین دەکات، سزا داوە".
باس له‌وه‌شكراوه "ئەم تۆڕە سۆدیۆم پەرکلۆرات و دیۆکتیل سیباکاتی لە چین کڕیوە و رەوانەی ئێرانی کردووە".
سۆدیۆم پەرکلۆرات بۆ بەرهەمهێنانی پەرکلۆراتی ئەمۆنیۆم بەکاردێت، کە بە شێوەیەکی باو بۆ موشەکی بالیستی بەکاردەهێنرێن.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر رێكخراو بازرگان و دادوه‌رى ئێران سه‌پاندووه.
ع
بیروڕا



