گێتی
ئێران یهكهم داواكاریی ئهمهریكاى رهتكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، لە ئێستادا نە لەڕێککەوتن و لە دانوستانەکان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ ڕۆڵێکی نییە و ئەگەر رێککەوتن بکرێت، نامانهوێت ئاژانسى وزهى ئهتۆمى له دانوستانهكان بهشداریی بكرێت.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "هەر دانوستانێک لەسەر بنەمای کێشەکان پێکدێت و ئامانجی دانوستانەکان چارەسەری کێشەکان و گەییشتن بە رێککەوتنی هاوبەشە، خولی دواتری دانوستانەکان لە رۆما دەبێت".
وتیشى "ئەو لێکدانەوە راست نییە و تاقیکردنەوەی وزەی ئەتۆمی لە ئەستۆی ئاژانس دەبێت و ئەو رۆڵە، خۆی دەتوانێت دانوستانی لەسەر بکرێت و ئەبێ لەسەر گفتوگۆ بکەین".
عیراقچی هاوپەیوەند بە هێڵە سوورەکان لە پهیوهندیی لەگەڵ پیتاندنى یۆرانیۆم وتی "هێڵە سوورەکانی ئێمە بە تهواوەتی روونە و بە لایەنی ئەمهریکیش راگەیهندراوە".
ع
بیروڕا



