کوردستانی
ژماره پێوانه‌یه‌كه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیی هی سلێمانی بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند ناوى چووه‌ته كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كان "گینس" بۆ رێنمایی سه‌رده‌مى نه‌خۆشى كۆرۆنا، ته‌ندروستیی سلێمانى ده‌ڵێت "ئه‌و چالاكییه هى سلێمانى بووه".
رۆژى رابردوو دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم وتی "بەهۆی هەڵمەتەكانی هۆشیاری كە ئەنجامیان داوە، ناویان خراوەتە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانیەییەكان".
دواتر سەرچاوەیەك لە تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه "سەرلەبەری زانیارییەكە ناڕاستە، وەزیری تەندروستیی رای گشتیی بەلاڕێبردووە".
باسى له‌وه‌شكردووه "تۆمارەکە لە بەرانبەر دروستكردنی درێژترین قردێلەی هۆشیاریی دژی نەخۆشیی شێرپەنجەیە، كە لەساڵی 2020 بە رێكخراوێكی بواری هۆشداریی نەخۆشیی شێرپەنجە لە سلێمانی بەناوی رێكخراوی ئاڤی دراوە، پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستی نییە كە خۆیان كردە خاوەنی خەڵاتەكە، هیچ پەیوەندیشی بە كارەكانی وەزارەتی ناوبراو لە سەردەمی كۆرۆناوە نییە".
ع
بیروڕا



