عیراقی
وهزارهتی دارایی عیراق هەواڵێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وهزارهتی دارایی عیراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی مووچە بە سورییەکان لە پەیجەکانی شۆسیال میدیا رەتدەکاتەوەو ئاشکرایکرد هیچ بنەمایەکی لە ڕاستیدا نییە و هەڵبەستراوێکی روونە.
وهزارهتی دارایی عیراق رایگەیاند "سیاسەتە داراییەکانی لەسەر بنەمای ستانداردی پیشەیی و تەنیا بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دامەزراوە و هیچ بڕیارێک سەبارەت بە مووچە یان هاوکاری دەرەکی نادرێت مەگەر لە چوارچێوەی فەرمی پەسەندکراودا بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هاوڵاتییان وردبین بن، بە هەواڵی هەڵبەستراو چهواشه نهكرێن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێکراوەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، مافی یاسایی هەیە ئەو کەسانەی کە ئەو درۆیانە بڵاودەکەنەوە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری کارامە دادگایی بکات".
ب ح

بیروڕا