گێتی

رۆژنامەنوسێكیتر لە غەززە بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامەنوسێكیتر لە غەززە بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانیلەدەستدا


مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر كۆمەڵگەی پزیشكی ناسر لە خان یونس رۆژنامەنووس حەسەن ئەسڵیح گیانیلەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، ئەو رۆژنامەنوسە ماوەی نزیكەی یەك مانگە لە بەشی سووتاوی ئەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرێت، چونكە پێشتر هەر بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە بریندار بووە و رێژەیەكی زۆری سووتاوی هەبووە، بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوی چاك ببێتەوە و نەخۆشخانەكە جێبهَڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكیتر بەر بۆردومانەكانی ئیسرائیل كەوتووە و گیانیلەدەستداوە.  

میدیا عەرەبییەكان لە زاری سەرچاوە پزیشكییەكانەوە ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 42 هاوڵاتی مەدەنی لە كەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیلەوە گیانیانلەدەستداوە.

حەسەن ئەسڵیح دەبێتە 215 هەمین رۆژنامەنوس كە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیلەوە لەو ناوچەیە كوژراون.
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan