گێتی
مەزڵوم عەبدی: لابردنی سزاکانی سەر سوریا کاریگەریی لەسەر وڵات دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لابردنی سزاکانی سەر سوریا کاریگەری لەسەر وڵات دەبێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند "سوپاسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەکەین بۆ بڕیاری لابردنی سزاکانی سەر سوریا".
وتیشی "هیوادارین ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە کەڵکی لێوەربگیرێت، بەو پێیەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر وڵات دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هیوادارین ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە کەڵکی لێوەربگیرێت، داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سورییەکان مسۆگەر بکات، سوریا هەمیشە شایەنی باشترینە".
ع
بیروڕا



