گێتی

دەستووری نوێی سوریا هەموار دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستووری نوێی سوریا هەموار دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

ئیدارەی نوێی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش، بۆ گۆڕانكاری لە دەستووری نوێی ئەو وڵاتە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند " نوێنەرانی حكومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەستیان بە گفتوگۆ كردووە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك سەبارەت بە هەمواری بەندەكانی دەستووری سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گۆڕانکارییەکان لەچوارچێوەی ئەو رەخنانەدایە کە هەسەدە لە دەستورەكەی هەبووە و بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئامانج لە گفتوگۆكانی ئێستا لێکتێگەیشتنە بە داڕشتنێكی هاوبەش كە بەرژەوەندی دانیشتوانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریای تێدابێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan