گێتی
دۆناڵد تره‌مپ: سه‌رسامى درۆنه‌كانى ئێرانم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر، به كۆمپانیا گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكاى وتووه سه‌رسامى درۆنه‌كانى ئێرانم و له‌و جۆره‌م بۆ دروستبكه‌ن.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه ئاماده‌بوون باس له دروستكردنى درۆنى كردووه و داوایكردووه درۆنى زۆرى بۆ دروستبكرێت.
تره‌مپ به كۆمپانیا گه‌وره‌كانى وتووه "ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی باش دروستدەکات و نرخه‌كه‌شیان 35 بۆ 40 هەزار دۆلار ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "یه‌كێك له كۆمپانیاكان دواى چه‌ند هەفتەیه‌ك هاتووه‌ته‌وه‌و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێناوه کە تێچووی 41 ملیۆن دۆلار بووه، پێم وتووه مەبەستم ئەوە نییە، مەبەستم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە نرخی 35 بۆ 40 هەزار دۆلارە، وه‌ك ئه‌وانه‌ى ئێران، زۆر باش و خێرا و کوشندە و ترسناکن".
ع
بیروڕا



