عیراقی

كۆمسیۆن: نوێکردنەوەی زانیارییەکانی هاوڵاتییان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆن: نوێکردنەوەی زانیارییەکانی هاوڵاتییان بەردەوامە
مەودا میدیا-

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا داتاكانیان بۆ هەڵبژاردن نوێ نەكردووەتەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد 25ی ئەم مانگە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان دیاریدەکەن.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "هێشتا زیاتر لە هەشت ملیۆن هاوڵاتیی داتای هەڵبژاردنەكانیان نوێ نەكردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێژەی نوێ نەكردنەوەی داتای دەنگدەران لە نێوان پارێزگاكاندا جیاوازەوزۆرترین رێژەش لە پارێزگاکانی بەغدا، دوو ملیۆن و 400 هەزار كەس، نەینەوا بە نزیكەی یەك ملیۆن كەس،  بەسرە 800 هەزار كەس داتاكانیان نوێ نەكرووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "کاری تیمە گەڕۆكەكانی كۆمسیۆن لە وەزارەت و دامودەزگاكانی حکومەت بەردەوامەو وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەكانیش دەستیان بە نوێكردنەوەی داتاكانیان كردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan