گێتی
بەریتانیا بەشێوازێکی نوێ رێگری لە کۆچبەران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەریتانیا رێوشوێنی نوێ دژی کۆچبەرانی نایاسایی دەگرێتەبەر و سەرۆكی وەزیرانی ئەو وڵاتەش ئاشکرایکرد گفتوگۆکانیان لەگەڵ وڵاتان سەبارەت بەناردنەوەی ئەو كەسانەی كە چاوەڕوانی دیپۆرتكردنەوەن بەردەوامە.
كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند "ناوەندێک لە دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوەی پەنابەران دروست دەکەن، ئەو ناوەندەش بۆ ئەو كەسانەیە كە هیچ چانسێكیان بۆ مانەوە نییە لە بەریتانیا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەریتانیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ژمارەیەک وڵات سەبارەت بە ناوەندەکانی گەڕانەوە، کە ئەمەش داهێنانێکی زۆر گرنگە و دەبێتەهۆکارێک بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی".
ب ح

بیروڕا