عیراقی

باسم عەوادی: داوای بینینی ترەمپان نەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باسم عەوادی: داوای بینینی ترەمپان نەکردووە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی عیراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا و سەردانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ وڵاتانی کەنداو پەیامێکی بڵاوکردەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند "بەغدا  داوای نەكردووە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی نێوان سەرۆکی ئەمەریكا لە سعودیە بكات، بەڵام ئەوان هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ریاز بەرەوپێش ببەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عیراق ڕۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریكا و حوسییەكان، لوتكەی بەغداش یەكێك دەبێت لە گرنگترین لوتكەكان و تێیدا پرسەکانی غەززە، كەرتی رۆژئاوا، سوریا و لوبنان تاوتوێ دەكرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan