گێتی
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران پەیامێک ئاڕاستەی ترەمپ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد تاران بووەتە خاوەن ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی له بواری ته‌كنۆلۆژیای سەربازیی ودەبێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا بزانێت هاوسه‌نگی هێز گۆڕاوه و ده‌گۆڕێت.
حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ و ئەمەریکییەکان، ئێرانیان له مێشكی خۆتاندا وه‌ك وڵاتێكی لاواز وێنا كردووه، له كاتێكدا تاران پێشتر چه‌ند مانگه‌ی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردووه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەریکا زۆر باش ده‌زانێت كه وڵاتێک زانستی له بواری بۆشایی ئاسمان به‌ده‌ستهێنابێت وڵاتێكی پێشكه‌وتووه‌و بە ئاسانی دەستی بە هەموو جۆرە چەکێکی بەرگری لە خۆی دەگات".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند ساڵێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ ئێران و گەلەکەی بە تیرۆریست وەسفکرد کە ئەوان دەزانن ئەم لێدوانەی ترەمپ له سعودیه له نه‌زانی و تێنه‌گه‌یشتنی له سرووشتی راسته‌قینه‌ی گه‌لی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه".
ب ح

بیروڕا