عیراقی
بەشێك لە ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژییەکان چوونەتە دەرەوەی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە پرسی گۆڕە بە كۆمەڵەكان، لە رۆژی جیهانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد بەشێك لە ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژییەکان چوونەتە دەرەوەی وڵات.
موختار موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە گۆڕی بە كۆمەڵ نەدۆزراوەتەوە، كە لە 60٪ بۆ 70٪ی ئەو گۆڕانە بۆ سەردەمی داعش دەگەڕێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێكی زۆر لەو كەسانەی ئەم تاوانانەیان ئەنجامداوە، دەستگیر نەکراون و بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتوون بۆیە پێویستە بەدواداچوونی زیاتری دادوەریی و ئەمنی لەبارەوە بكرێت و بدرێنە دادگا".
ب ح

بیروڕا