عیراقی
سودانی پەیامێكی دەستنوسی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی دەستنوسی لەبارەی لوتكەی عەرەبییەوە بڵاو كردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەمڕۆ بەغدا براكانی خۆی كۆدەكاتەوە بۆ داڕشتنی دیدێكی ستراتیژی نوێ بۆ داهاتوو.
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامەكەیدا دەڵێت" كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەبێتە سەكۆیەك بۆ یەكخستنی ریزەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و هاودەنگی و وروژاندنی پرسەكان و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆیان".
باسی لەوەشكردووە"ئەم لوتكەیەی كە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت دیدگای ستراتیژی سەقامگیری و یەكگرتنی نێوان گەلانی ناوچەكە مسۆگەر دەكات و یەكگرتوویی زیاتریان پێدەبەخشێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەمڕۆ لە لوتكەی عەرەبیدا پرسی فەڵەستین یەكێك دەبێت لە ئەولەویەتی كارەكانیان".

ئ پ
بیروڕا



