گێتی

مەسعود پزیشكییان: ئەمەریکا پشتگیری لە كۆمەڵكوژیی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود پزیشكییان: ئەمەریکا پشتگیری لە كۆمەڵكوژیی دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆك کۆماری ئێران سەبارەت بە دانووستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا و هەڕەشەكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران پەیامێکی بڵاوکردەوەو جەختی لە بەردەوامبوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی کردەوە.

مەسعود پزیشكییان، سەرۆك کۆماری ئێران رایگەیاند "تاران لە هیچ بارودۆخێكدا دەستبەرداری دەستكەوتە سەربازیی و زانستیی و ئەتۆمییەكانی خۆی نابێت و هەڕەشەكان ناتوانن ناچاری بكەن لە مافە رەواكانیان پاشەكشە بكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێدوانەكانی ترامپ دژ بەیەكن، لەلایەك باسی ئاشتی دەكات و لەلایەكی دیكەشەوە هەڕەشەی شەڕ دەكات، ئەوان دانووستان دەكەن، بەڵام لە هەڕەشە ناترسن و دەستبەرداری مافەكانیان نابن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan