گێتی
سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویستە دان بە مافەکانی کورد بنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/5/17، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا جەختیکردەوە کە پێویستە دان بە مافەکانی کورد لە سوریا بنرێت و لە پڕۆسەی سیاسییدا بەشداری کارایان پێ بکرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند "کورد بەشێکی گرنگی پێکهاتەی نەتەوەیی سوریایە ودەبێت وەک هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و لە ماف و ئەرکدا یەکسان بن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کوردەکان لە سووریا زۆرینەن و ئەوان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا، کاتێک لە ساڵانی رابردوودا جەختی لەسەر پێویستی کارکردن لەگەڵ کوردەکان وەک هاوڵاتیی سوریا کردووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت هەموو پێکهاتەکانی ناو سووریا بەشداری لە بونیاتنانی داهاتووی وڵاتەکەیاندا بکەن و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لابردنی سزاکانی سەر سووریا دەبێتە هۆی پێشکەوتنێکی گرنگ و ئەرێنی لە لایەنی سیاسیی و مرۆییەوە".
ب ح

بیروڕا