عیراقی
راوێژکاری سودانی: لووتکەی بەغدا سەرکەوتنی دیبلۆماسیی عیراقە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مودا میدیا-
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیارنی عیراق ئاشکرایکرد هەموو وڵاتانی عەرەبی بەبێ بایکۆتکردن بەشدارییان لە لوتکەی بەغدا کردووەو سەرەڕای جیاوازی ئاستی نوێنەرایەتی، ئامادەبوون بۆ خۆی ئاماژەیەکی سیاسییە بۆ رێزگرتنی وڵاتانی عەرەبی لە پێگەی عیراق.
عەدنان ئەلسەراج، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند "عیراق بە میوانداریکردنی 34هەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، بە روونی پەیامی سیاسی خۆی بە وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی گەیاند".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەردانەکەی ئەم دواییەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس بۆ عیراق تەنها لەبەر هۆکاری ئەمنی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە لووتکەی عەرەبییەوە نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک هەوڵدەدەن عیراق وەک ملکەچی نفوزی ئێران نیشان بدەن، لە کاتێکدا واقیع پشتڕاستی دەکاتەوە کە بڕیاردانی عیراق سەربەخۆیە و پەیوەندییە ناوچەییەکانی لەگەڵ هەموو لایەک هاوسەنگن، هەموو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییش پێشوازییان لە بانگهێشتکردنی لووتکەی عەرەبی کردووە لە بەغدا".
باسی لەوەشکرد "بەغدا دوور نییە لە رووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەڵام ئەمڕۆ یاریزانێکی سەرەکییە و هەوڵدەدات ئاسایشی نیشتمانی خۆی بپارێزێت و رووبەڕووی فراوان خوازییەکانی ئیسرائیل ببێتەوە، کە دەستیکردووە بە هەڕەشەکردن لەسەر نەخشەی سوریا و رەنگە درێژببێتەوە بۆ سنوورەکانی عیراق".
ب ح
بیروڕا



