عیراقی
هەندێك لە وەفدەکان وتارەكانیان نەخوێندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریكاری وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد چاوەڕوانی ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرکردە عەرەبییەکان بوون، بەڵام سەریان سوڕماوە لە پێشکەش نەکردنی وتاری بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لەلایەن وەفدەکانیانەوە.
هیشام عەلەوی، بریكاری وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "چاوەڕوان بوون شا عەبدوڵای ئوردن لە لووتکەی بەغدا ئامادە بێت بەو پێیەی رێککەوتن هەبوو لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی سێ قۆڵی، هەروەها چاوەڕوانی ئامادەنەبوونی شای بەحرەینیان نەدەکرد، چونکە بە شێوەیەکی پرۆتۆکۆڵ وا گریمانە دەکرێت پۆستی سەرۆکایەتی لووتکەی رادەستی عیراق بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرکردە و سەرۆکەکان لە لووتکەی بەغدا نازانن چییە؟ بەشێک لە وەفدەکانیش وتارەکانیان رادەست كرد و لە کۆبوونەوەکەدا نەیانخوێندەوە، ئەمەش پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی ئەم هەڵوێستە تێبگەن".
ب ح

بیروڕا