گێتی
نهێنییه گه‌وره‌کەى ئه‌حمه‌د شه‌رع و ئه‌مه‌ریكا ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مزاحم ئه‌لحویت یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌حمه‌د شه‌رعى كه ئه‌وكا به جۆلانی ناسراوبوو له زیندانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، رۆژێك بانگیان كرد و دواى چه‌ند كاتژمێرێك گه‌ڕایه‌وه و دواتر به ده‌مووچاوێكى گه‌شه‌وه وتى "هه‌موو شتێك باش ده‌بێت".
مزاحم ئه‌لحویت له تویته‌ر "ئێكس" بڵاویكرده‌وه "کاتێک ئەمجەد مزەفەر بە ناسناوی جۆلانیی لە زیندانی ئەمه‌ریکا له فڕۆکەخانەی موصڵ لە ساڵی 2005 لەگەڵم زیندانی بوو، رۆژێک هەواڵگری ئەئه‌ریکا کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە هۆڵی زیندان بانگیان کرد".
باسى له‌وه‌شكردووه "دروست کاتژمێر چواری بەیانی هێنایانەوە، یەکێک لە زیندانییەکان لێی پرسیی وتی ها ئەمجەد "ئه‌حمه‌د شه‌رع" چ بوو و خێر بوو؟ جۆلانیی کە نیشانەی دڵخۆشی و زەردەخەی پێوە دیاربوو، وتی خێردەبێت پشتیوانى به‌خودا، دوای پێنج رۆژ جۆلانیان گواستەوە بۆ زیندانی بوکا".
ع
بیروڕا



