گێتی
روسیا و ئۆكرانیا ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى روسیا، روسیا و ئۆكرانیا ئاگربه‌ست ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، تره‌مپ و پوتین، ماوه‌ى دوو كاتژمێر له رێگه‌ى په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه و گفتوگۆیان كردووه و ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش شه‌ڕى دوو ساڵه‌ى روسیا و ئۆكرانیا بووه.
تره‌مپ داواى له پوتین كردووه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا بگه‌نه رێككه‌وتن و ئاگربه‌ست ئه‌نجامبده‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا پوتین چه‌ندین داواكاریی له پوتین هه‌بووه، یه‌كێك له‌وانه په‌یوه‌ندیی به هاوكاریی وڵاتانى ناتۆ و ئه‌وروپا بووه بۆ ئۆكرانیا له ماوه‌ى شه‌ڕى دوو ساڵه و داوایكردووه ئه‌وروپا كۆتایی به‌و هاوكارییه بهێنێت.
ع
بیروڕا



