گێتی
ئەمریكا دواین هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی، ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ بە ئیسرائیلیان راگەیاندووە، ئەگەر كۆتایی بە شەڕی كەرتی غەززە نەهێنن، ئەوا واشنتن دەستبەرداری دەوڵەتی جوولەكە دەبێت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا فشارەكانی بۆ سەر ناتانیاهۆ و ئیسرائیل زیادكردووە بۆئەوەی هەرچی زووە كۆتایی بە ئەو جەنگە بهێنێت، ئەوەش لەكاتێكدا هات كە ئیسرائیل دەیان هەزار سەربازی یەدەگی بانگهێشت كردووە بۆ بۆردومانكردنی سەر غەززە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەو پێداگرییانەی ترەمپ بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكەیەتی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی و جیهانیشیداوە بۆ ئەوەی بە خێرایی كۆتایی بە جەنگەكانی غەززە و ئۆكرانیا بهێنێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەگەر ناتانیاهۆ كۆتایی بە جەنگەكە بهێنێت ئەوا رووبەڕووی فشاری توندڕەوانی ئایینی-نەتەوەپەرست دەبێتەوە لە حكومەتەكەیدا، كە پێداگری لەسەر درێژەدان بە شەڕی غەززە دەكەن تا رووخان و نەمانی بزوتنەوەی حەماس بە یەكجاری.
ئ پ
بیروڕا



