گێتی
عه‌لى خامنه‌یی: هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا ئاشكرا ده‌كه‌م
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناگاته ئامانج و به هه‌مووان ده‌ڵێین بۆچى ئه‌مه‌ریكا رێگه به پیتاندنى یۆرانیۆمى ئێران نادات.
ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ قه‌بوڵ ناكه‌ین، ئه‌وه‌شى ئێستا ده‌كرێت هیچ ئه‌نجامێكى نابێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مه‌ریكا باشتره بۆى قسه‌ى بێ‌مانا نه‌كات، هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر بڵێن ئێمە رێگە بە ئێران نادەین یۆرانیۆم پیتاندن بکات، کۆماری ئیسلامیی چاوەڕێی مۆڵه‌تى ئەم و ئەو نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵك بۆچی لایەنە رۆژئاوایی و ئەمه‌ریکییەکان و ئەوانی دیکە ئەوەندە پێداگرن کە نابێ لە ئێران‌دا پیتاندنى یۆرانیۆم هەبێت".
ع
بیروڕا



