گێتی
ئێران ده‌یه‌وێت له‌دانوستان بكشێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكرایكرد، ره‌نگه له دانوستانى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شدار نه‌بین و بكشێینه‌وه.
عەباس عیراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "وەڵامی داخوازییە نالۆژیکەکانمان داوەتەوە و ئەو قسانە یارمەتیدەری گفتوگۆکان نابن".
وتیشى "هەڵوێستی ئێمە بەته‌واوەتی ووونە پیتاندنی یۆرانیۆم چ بە رێککەوتنەوە و چ بێ رێکەوتن درێژەی هەیە بەڵام ئەگەر لایەنەکان دەیانەوێت بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران بە راشکاوانە ببینن ئێمە ئامادەین بەڵام لە بەرانبەردا، ئەبێ گەمارۆکان هەڵبگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو خەریکی لێکدانەوەی ئەو بابەتەین نازانین لە خولی داهاتووى دانوستان بەشداریی ده‌كه‌ین یان نا".
له ماوه‌ى رابردوو چوار كۆبوونه‌وه‌ى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له وڵاتى عومان و ئیتاڵیان به‌ڕێوه‌چووه و پێشتریش وا بڵاوكرایه‌وه خولى داهاتوو له رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ع
بیروڕا



