گێتی
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و پێنج خولى دانوستانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌نیازى هێرشكردنه سه‌ر ئێرانه.
ئاژانسى نیویۆرك تامیز بڵاویكرده‌وه "ناتانیاهۆى سه‌رۆكى ئیسرائیل هه‌وڵى تێكدانى دانوستانه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو ئێران ده‌دات و نایه‌وێت ئه‌و دوو وڵاته بگه‌نه رێككه‌وتن".
باسى له‌وه‌شكردووه "له چه‌ند رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌باره‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و پیتاندنى یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه، گفتوگۆى توندیان كردووه".
هه‌روه‌ها "ناتانیاهۆى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دانوستانانه تێكبدات، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه هێرشبكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه تره‌مپ له‌باره‌ى دانوستان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا وتى "كارى باشمان كردووه و رێكده‌كه‌وین".
ع
بیروڕا



