عیراقی

كۆمسیۆن: ملیۆنێك كارتی دەنگدەرانمان نوێكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆن: ملیۆنێك كارتی دەنگدەرانمان نوێكردووەتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوار شەممە 2025/5/28، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەبارەت بە نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدەران پەیامێکی بڵاوكردەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "تاوەكو ئێستا ملیۆنێك و  613 هەزار و 421 دەنگدەر كارتی بایۆمەتریان نوێكردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە پارێزگاکانی هەولێر زیاتر لە 116 هەزار، لە سلێمانی زیاتر لە 85 هەزار و لە دهۆك زیاتر لە 60  هەزار كەس و لە كەركوك 85 هەزار و 629 دەنگدەر كارتی بایۆمەتریان نوێكردووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "زۆرترین نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری لە پارێزگای نەینەوایە، كە 237 هەزار و 90 دەنگدەرە، كەمترینیش لە پارێزگای موسەنایە، كە 21 هەزار و 171 دەنگدەرن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan