عیراقی

كۆمسیۆن دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆن دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی بنكه‌كانی ده‌نگدان دەکاتەوە.

جومانه‌ غلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند "رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 6/3 دوا واده‌ ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی ده‌نگدان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كۆمسیۆن لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی تیمی ده‌نگدان، میكانیزمه‌كه‌ش په‌سه‌ندكراوه‌ و رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا واده‌ی پێشكه‌شكردن ده‌بێت".

ئەوەشی خستەڕوو "داواكاری پێشكه‌ش به‌ كارمه‌ندانی حكومه‌ت ده‌كرێت، وه‌ك كارمه‌ندانی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها خوێندكاران و ده‌رچووانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پێشكه‌وتوو و به‌كالۆریۆس ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan