عیراقی
راوێژکاری سودانی: پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا سەقامگیرە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/29، راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بەغدا جدییە لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی ئابووری هەرێمیش لە بەرژەوەندیی عیراقە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئەو کاتەی هەولێر و بەغدا پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە هیچ کێشەیەکی دارایی لەنێوانیان روونادات و لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئاستێکی باش و سەقامگیردایە".
ب ح

بیروڕا