گێتی
ئێران به توندى وه‌ڵامى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى جیهانیی دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى جیهانیی باسى ده‌كات له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌وروپابووه.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگیه‌یاند "دەمێکە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە سیاسییەکانیان سود لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وه‌رده‌گرن".
وتیشى "ناوەرۆکی راپۆرتەکەى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى جیهانیی، لەژێر کاریگەری وڵاتانی ڕۆژئاوایی نوسراوه و شیاوی ئاژانس نییە، ئاگامان لێیە کە بەرپرسی گشیتی و ئاژانس بەردەوام لە ژێر فوشاردا بوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو راپۆرتە هەوڵێکی سیاسیی و ناسازێنەرە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێران کاردانەوەی دەبێت".
ع
بیروڕا



