عیراقی

عیراق تووشى كێشه‌ى گه‌وره‌بووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق تووشى كێشه‌ى گه‌وره‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایده‌كات، عیراق رووبه‌ڕووى كورتهێنان بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پاره‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێردرێت كێشه‌ى گه‌وره‌ رووده‌دات.

عالیە نوسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "عیراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووه‌تەوە و لەئێستادا كێشەی كورتهێنانێكی راستەقینەمان هەیە".

وتیشی "ئەگەر بێتوو هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی جێبەجێ‌ نەكات كورتهێنانەكە زەقتر دەبێتەوە، چونكە فەرمانبەرانی عیراق موچەی دوو مانگی كۆتاییان لە پارەی ئەمانەتی باج و خەراج وەرگرتووە، ئەی دوای ئەمە چۆن دەبێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەگەر دادگای فیدڕاڵیی بڕیار بدات حكومەتی عیراق بەردەوام بێت لە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، رووبەڕووی كێشەیەكی راستەقینە دەبینەوە له‌هه‌موو عیراقدا، هەر بەم هۆكارەش دەوڵەتی عیراق دەستی بۆ سێ‌ ترلیۆنی ئەمانەتی باج و خەراج بردووە چونكە كورتهێنانێكی راستەقینەمان هەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan