گێتی

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: زۆرمان نه‌ماوه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: زۆرمان نه‌ماوه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، گوێ به‌ هیچ كه‌س و لایه‌ك ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاره‌سه‌رى پرۆسه‌ى ئاشتیی به‌شێوه‌ى سیاسییانه‌.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند "توركیا ئەو هێزە دیموکراسییە پێگەیشتووەیە، كە توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە، بە کێشەی تیرۆریشەوە، گوێ بەهیچ کەس و لایەنێک نادەن کە دژایەتی پرۆسەکە دەکات و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان".

وتیشى "هەرچەندە قۆناغەکانی پرۆسەی چارەسەری بە ئاسانی بەڕێوەبچێت، کۆمەڵگەکەمان هێندە ئارام دەبێت، کێشەکان هەرچەندە ئاڵۆز بن چارەسەر دەبن، بێگومان چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانیش تەنیا بە سیاسەت دەکرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تورکیا خاوەنی ئەو ویست و هێزە دیموکراسییە پێگەیشتووەیە، کە توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە بە کێشەی تیرۆریشەوە،  تورکیایەکی بێ تیرۆر، مەحەکی ئەو توانایەمان دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan