عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی بەیاننامەیەكی لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداوە بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی بەیاننامەیەكی لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداوە بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە زۆرینەی لایەنە شیعەكان لەخۆ دەگرێت درەنگانی شەوی رابردوو لە ماڵی عەمار حەكیم لە بەغدا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە. 

لە بەیاننامەكەدا هاوپەیمانییەكە داوا دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو پرسە نیشتمانییەكان پشت بە دەستوور و یاسا ببەسترێت و جەختیشی لە گرنگی دەركردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن پەرلەمانەوە كردەوە بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

هەر لە بایاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە حكومەتی فیدراڵ بەپەرۆشە بۆ پێدانی مافی سەرجەم هاوڵاتییان و پێكهاتەكانی عیراق بەبێ‌ جیاوازی و پێویستە هەر لەبەر ئەمەش دەیانەوێت هەرچی زووە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێت.  
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan